کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەناخوازێكی دیپۆرتكراو ، لەپاش دووبارە گەڕانەوە بۆ كەمپەكەی ، دەستگیردەكرێت

.

06:13 PM - 24/03/2019


ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی نیوز بڵاویكردەوە دەسەڵاتدارانی دوورگەی پاپانیوگینیا پەناخوازێك دەستگیر دەكەن كە پێشتر دیپۆرت كراوەتەوە.
ئەو پەناخوازە بەڕەگەز بەنگلادیشیە و بەهۆی ڕەتكردنەوەی كەیسەكەیەوە پێشتر لەو دوورگەیەوە دیپۆرت كراوتەوە بەڵام بەهۆی مانەوەی لەو دوورگەیە وەك پەناخوازێك و هەتا ئەو كاتەی كەیسەكەی یەكلایی كراوەتەوە، هاوسەرگیری لە ژنێكی خەڵكی ئەو دوورگەیە كردووە و لە ئێستادا خاوەنی منداڵێكن، بەڵام ئەو پەناخوازە تەنها خۆی دیپۆرت كراوەتەوە.
بەووتەی خۆی ، زۆر بیری خێزان و منداڵەكەی كردووە و لە ئیندۆنیسیاوە بەلەمێكی كڕیوە و بە قاچاخ گەڕاوەتەوە بۆ دوورگەكە، بەڵام لەپاش مانەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی  بۆماوەی چوار مانگ لەو دوورگەیە ، دەستگیر كراوەتەوە.
پەناخوازان و پەنابەرانی دوورگەی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئەو كەسانەن كە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیركراون و ڕەوانەی ئەو دوو دوورگەیە كراون و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن.
زۆرێك لەو كەسانەش لەپاش ڕەتكردنەوەی كەیسەكانیان، لەلایەن دەسەڵاتدارانی دوورگەی پاپانیوگینیاوە دیپۆرت كراونەتەوە بۆ ووڵاتەكانی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە