کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژمارەی قوربانیانی نوقمبوونی كەڵەكەی موسڵ نزیكەی 200 كەسە

.

12:18 PM - 24/03/2019

 ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە ژمارەی قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی كەڵەكەی شاری موسڵ گەیشتۆتە نزیكەی 200 كەس و 60 ئاگاداركردنەوەی بێ سەرشوێنبوونی هاوڵاتی تۆماركراوە.
لەو بارەیەوە حوسام عەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ووتی ژمارەی قوربانیانی ژێرئاوكەوتنی كەڵەكەی شاری موسڵ گەیشتۆتە نزیكەی 200 قوربانی و تائێستا زیاتر لە 120 تەرم لەناو رووباری دیجلە دەرهێنراونەتەوە و 60 ئاگاداركردنەوەی بێ سەروشوێن بوونیش تۆماركراوە.
وتیشی: ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا چاوەڕوانی بڕیارەكانی دادگایە لەبارەی وەبەرهێنەر و سەرجەم ئەو كەسانەی لەو كارەساتە تێوەگلاون بۆئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت و ئاماژەی بەوەكرد تیمەكانی بەرگری شارستانی لەشوێنی رووداوەكە لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ گەڕان بەدوای تەرمەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە