کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینهۆ وادەی گەرانەوە بۆ نێو یاریگاكان راگەیاند

.

12:15 PM - 24/03/2019

دوای رەتكردنەوەی بۆندی چوار یانە  خۆزیە مۆرینهۆی راهێنەری پورتوگالی وادەو كاتی گەرانەوەی بۆ سەرپەرشتیكردن و وەرگرتنی ئەركی راهێنەری یانەیەك ئاشكراكردو رەتیشیكردەوە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەك  لەلێدوانێكیدا بۆ تۆری هەواڵی بی ئێن سپۆرت رایگەیاندووە: دەمەوێت لەمانگی 7ی داهاتوو بگەرێمەوەو سەرپەرشتی یانەیەكی نوێ وەربگرم  بەڵام راهێنەری ناوبراو ناوی ئەو یانەیەی ئاشكرا نەكرد كە سەرپەرشتی دەكات و ئاماژەی بەوە كردووە لەپێشوودا چەند یانەیەكی رەتكردۆتەوە بەتایبەت بەر لەزێدان زۆرترین ئاماژەو تیشك لەسەر مۆرینهۆ بوو بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەرێتەوە ریزی یانەكە  هەروەها بۆ وەرگرتنی ئەركی هەڵبژاردەیەك مۆرینهۆ وتی: پێی وانیە ئەركی راهێنەری هەڵبژاردەیەك وەربگرم، چونكە من حەز بەكاری رۆژانەی تۆپی پێ دەكەم و دەمەوێت بەردەوام لەركابەریدا بم، خۆزیە مۆرینهۆ لەپێشوودا سەرپەرشتی یانەكانی بەنفیكا، پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەرمیلان، ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتدی كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە