کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دەستبەرداری كۆتینهۆ دەبێت

.

12:14 PM - 24/03/2019

یانەی بەرشەلۆنە ئامادەی خۆی بۆ فرۆشتنی فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەكەی دەربریوە  بەڵام مەرجی بۆ دەستبەرداروبونی هەیە، سەرەرای ئەوەی كۆتینهۆی تەمەن 26 ساڵ دەیەوێت لەریزی بەرشەلۆنە درێژە بەیاریكردن بدات كە لەوەرزی رابردووەوە لەریزی یانەكەیەو 19 گۆڵی لە 63 یاریدا تۆماركردووە، بەڵام بەپێچەوانەوە بەرپرسانی بەرشەلۆنە هەوڵدەدەن لەمیركاتۆی داهاتوو دەستبەرداری ببن و بیفرۆشن  هۆكارەكەشی بۆ خراپی ئاستی دەگەرێننەوە كە نەیتوانیوە بەئاستێكی بەرز دەربكەوێت و لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكە خۆی بگونجێنێت  یەكێكیش لەو یانانەی كە گرنگی بەو یاریزانە دەدات یانەی مانچستەر یونایتد، بەڵام ئامادەنییە زیاتر لە 90 ملیۆن پاوەند بۆ بۆندەكەی تەرخان بكات،  هەرچەندە ماوەی بۆندی یاریزانی ناوبراو لەساڵی 2023 كۆتایی دێت و مەرجی بەرشەلۆنە برە پارەیەكی زۆر زیاترە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە