کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بایرن میونشن ركابەری بەرشەلۆنە دەكات

.

12:13 PM - 24/03/2019

یانەی بایرن میونشن لەسەر دەستەبەركردنی تواناو لێهاتووی یاریزانێكی ئاست بەرز، ركابەری یانەی بەرشەلۆنە دەكات، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن گفتوگۆكانیان لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت دەستپێكردووە  بۆ ئەوەی لەمیركاتۆی هاوینەدا لۆكا یوڤیچ-ی یاریزانی ئەو یانەیە بگوازێتەوە ریزەكانی  یوڤیچ لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئەڵمانیا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و بە 15 گۆڵیش لەپلەی دووەمی گۆڵكەرانی خولەكە دێت  لەمبارەیەوە رۆژنامەی مۆند دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆتەوە: بایرن میونشن بەرەسمی بۆندێك پێشكەش بە فرانكفۆرت دەكات و دەیەوێت یوڤیچ بكاتە جێگرەوەی لیڤاندۆڤسكی و لەداهاتوودا سود لەتواناو لێهاتووی وەربگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەرشەلۆنە هەوڵدەدات تواناو لێهاتووی یاریزانی ناوبرا بگوازێتەوە ریزەكانی و بیكاتە جێگرەوەی لویس سوارێز و پێدەچێت بەهۆی ركابەری هەردوو یانە نرخی بۆندەكەی زۆر بەرز ببێتەوە
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە