کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی بەجێهێشت

.

12:13 PM - 24/03/2019

لیۆنێل میسی دوای دابرانی بۆ ماوەی چەندین مانگ لەریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، پاش ئەنجامدانی تەنیا یەك یاری جارێكی تر لەریزی هەڵبژاردەكە دووردەكەوێتەوە، بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەرجەنتین لەمۆندیالی 2018 میسی بەشێوەیەكی كاتی ریزی هەڵبژاردەكەی جێهێشت  دوای چەندین مانگ بریاریدا جارێكی تر بگەرێتەوە، بەڵام دوای بەشداریكردنی لەیارییەكی دۆستانە كە بەرامبەر هەڵبژاردەی فێنزوێلا بوو یارییەكەشیان دۆڕاند  جارێكی تر یاریزانی ناوبراو دووردەكەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی پێكانەوە كە ناتوانێت لەدووەم یاری دۆستانەی ئەرجەنتین لەبەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب بەشدار بێت  لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لەیانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە پێكانی ئەستێرەی یانەكەیان قورس و مەترسیدار نییەو پێویست بەهیچ پشكنینێكی تر ناكات و گەراوەتەوە شاری بەرشەلۆنە، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە دەتوانێت لەیاری داهاتووی یانەكەیان لەخولی یانەكانی ئیسپانیا بەشدار بێت كە دێربی هەرێمی كەتەلۆنیایەو رووبەڕووی یانەی ئیسپانیۆل دەبنەوە  جێگەی باسە میسی لەساڵی 2005ەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بانگهێشتكراوە، تائێستاش لە 129 یاری بەشدار بووەو توانیویەتی 65 گۆڵیش تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە