کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق سزای كۆمپانیای كۆڕەك دەدات

.

12:05 PM - 24/03/2019

 وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عیراق بریاریدا، پەیوەندی نێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەگەڵ تەواوی تۆڕەكانی دیكەی عیراق وەك ئاسیاسێل و زێن رابگرێت.
دەستەی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكانی عیراق لەنوسراوێكیدا، سەرجەم تۆڕەكانی عیراقی ئاگاداركردۆتەوە، كە سەرجەم پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕابگرن.
رونیشیكردۆتەوە، هۆكاری بڕیارەكە ئەوەیە كۆمپانیای كۆڕەك سەرپێچی ڕێنماییەكانی گرێبەستەكەی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی عیراق كردووەو ڕاگرتنی پەیوەندییەكانیش بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لای خۆشیەوە (ئومێد محەمەد) وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ گواستنەوەو گەیاندنی‌ حكومەتی‌ هەرێم رایگەیاندووە،  دەستەی‌ راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی‌ عیراق بڕیاریداوە لەمڕۆوە سەرجەم تۆڕەكانی پەیوەندیكردن لەعیراق پەیوەندیەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك رابگرن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری راگرتنەكە ئاڕاستەی سەرجەم تۆڕەكانی پەیوەندیكردن لەعیراق كراوەو بۆ ماوەی 5 رۆژ راگرتنی پەیوەندییەكان بەردەوامی دەبێت‌و هیچ كۆمپانیایەك ناتوانێت پەیوەندی بەكۆڕەكەوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە