کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەوەندی میسری لە عێراقدا بە دوو ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێت

.

12:03 PM - 24/03/2019

ڕەخا ئەحمەد حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی میسری بۆ كاروباری دەرەوە بە رۆژنامەی شروقی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە كە گەورەترین ڕەوەندی میسری لە عێراقدا دەژین و ژمارەیان دەگاتە دوو ملیۆن كەس و لە بنیاتنانەوەی موسڵدا بەشداری دەكەن.
وتیشی دوای چەند ساڵێك لەشەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر عێراق پێویستی بە پڕۆسەیەكی بنیاتنانەوەی گەورە هەیەو میسریش ڕۆڵێكی گەورەی تێدا دەبینێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ قاهیرە گرنگیەكی پڕ بایەخی هەیە و گوزارشت لە خواستی سەركردەكانی ئەو وڵاتە دەكات بۆ تازەكردنەوەی پەیوەندیەكان و جێكردنەوەی جارێكی تری عێراق لەناو كۆمەڵگەی  عەرەبی و وڵاتانی ناوچەكەداو هەوڵیش دەدات پەیوەندیەكانی خۆی لە گەڵ میسردا پتەوتر بكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە