کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی عیراق تاوتوێی لابردنی پارێزگاری نەینەوا دەكات

.

12:02 PM - 24/03/2019

ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و دیاترین بابەتەكانی بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە بریتیە لە تاوتوێكردنی لەسەكالابردنی نەوفل عاكوب پارێزگاری نەینەوا بەهۆی كارەساتەكەی نوقمبوونی كەڵەكەكەی شاری موسڵ كەبەهۆیەوە زیاتر لە 100 هاوڵاتی خنكان و زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون.
ئەوە لەكاتێكدایە چەندین لایەنی سیاسی و هاوڵاتیانی شاری موسڵ پارێزگاری نەینەوا تۆمەتبار دەكەن بەگەندەڵیی و كەمتەرخەمی و تادێت ئەو دەنگانەی داوای لابردنی ناوبراو دەكەن لەبەرزبوونەوەدایە.
بریارە لەكۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی عیراق بەشێوەیەكی ئاشكرا تاوتوێی لابردنی پارێزگاری نەینەوا بكرێت، لەدوای ئەوەی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ناوبراو تۆمەتباركرا بە كەمتەرخەمی و دەستدرێژی كردنە سەر هاوڵاتیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە