کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم ئاڵای كوردستانی بۆ نیوە دابەزاند

.

11:47 AM - 24/03/2019

وەك نیشاندانی هاوخەمی و هاوسۆزیەك بۆ قوربانیانی ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی موسڵ كە گیان لە دەستدان و بێسەروشوێن بوونی 120 هاوڵاتی ئەو شارەی لێكەوتەوە ,حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاڵای كوردستانی بۆ نیوە دابەزاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە ئەنجومەنی وەزیران هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی كارەساتەكەی موسڵ دووپات دەكاتەوەو وەك هاوخەمیەكیش بۆ قوربانیانی ئەو ڕووداوە بڕیاریداوە ئاڵای كوردستان لەسەر دام و دەزگاكانی هەرێم بۆ نیوە دابەزێنرێت.
رۆژی 21 ئازار بەلەمێكی گەشتیاری كە 170 گەشتیاری هەڵگرتبوو لەناوچەی گەشتیاری موسڵ ژێر ئاو كەوت و بەهۆیەوە نزیكەی 120 كەس گیانیان لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە