کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامادەكارییەكانی لووتكەی سێقۆڵی عیراق و ئوردون و میسر

.

11:44 AM - 24/03/2019

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە وەزیرانی دەرەوە و سەرۆكی دەزگا هەواڵگرییەكانی میسر و عێراق و ئوردن لە قاهیرەی پایتەختی میسر كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری هاوبەشیان ئەنجامدا بەر لە لووتكەی سێقۆڵی نێوان سەرۆك كۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی و سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی و  شای ئوردن عەبدوڵای دووەم كە وا بڕیارە ئەمڕۆ سازبكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوە لەبارەی بابەتە هەرێمییەكان و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكان، ئەوەیش خراوەتەڕوو كە ئامانجی لووتكەكە قۆناغی هاریكاری هاوبەشی عەرەبە.
بە پێی زانیارییەكان وا چاوەڕوان دەكرێت لە لووتكە سێقۆڵییەكەدا لە پاڵ بابەتە هەرێمییەكان تاوتوێی زنجیرەیەك بابەتی ئابووریی بكرێت لەوانە هێڵی بۆری نەوتی بەسرە-عەقەبە و دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە