کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق و میسر پەیوەندییەكانی نێوانیان تاووتوێ كرد

.

09:25 PM - 23/03/2019

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر لە قاهیرە كۆبوونەوەو پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ‌ كرد ، دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆك كۆماری میسر كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان رێكخست و تێیدا عادل عەبدولمەهدی دوای لە سەرۆكی میسر كرد سەردانی عیراق بكات و تەئكیدیشیكردەوە ، پتەوبوونی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و قاهیرە لە بەرژەوەندی هەموو ناوچەكەدا دەبێت ، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا ، پێویستە جەنگی دژ بە تیرۆر بەردەوامی هەبێت ، تا ئەو كاتەی گرووپە تیرۆریستییەكان بە تەواوی لە ناوچەكەدا لەناو دەبرێن ، عادل عەبدولمەهدی تەئكیدیشیكردەوە ، عیراق و میسر هەماهەنگی تەواو لەچوارچێوەی جەنگی دژ بە تیرۆردا دەكەن.
لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر ئاماژەی بەوەدا ، پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و قاهیرە مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە ، وتیشی پێویستە كار لەسەر بەرەو پێشبردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان میسر و عیراق بكرێت. هاوكات عەبدولفەتاح سیسی سەركەوتنەكانی عیراقییەكانی بەسەر گرووپی تیرۆریستی داعشدا بەرز نرخاند و هیواشی خواست عیراقییەكان لە بوونیادنانەوەی وڵاتەكەیاندا سەركەوتوو ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە