کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ئێران بەهۆی لافاوەوە چەند كەسێك گیانیان لەدەستدا و دەیان ڕێگاش داخراون

.

09:22 PM - 23/03/2019

بەهۆی شەپۆلێكی بەفروبارانەوە كە چەند ڕۆژێكە ناوچەیەكی فراوانی پارێزگاكانی مازەندەران و گوڵستانی باكووری ئێرانی گرتۆتەوە 9 كەس گیانیان لە دەستداوەو دەیان گوند چۆڵ كراون و ڕێگاكانی سەدان گوندی ئەو ناوچانە داخراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە، بەهۆی ئەو لافاوانەوە، نۆكەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین كەسیش بێسەروشوێنن، ڕێگای 200 گوند لە مازەندەران داخراوە و شارۆچكەیەك و 20 گوندیش بە تەواوەتی چۆڵكراون، لە گولستانیش ڕێگای 70 گوند گیراوە.
موجتەبا جەمالی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگای گولستان، بە ئاژانسەكانی هەواڵی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، زۆرترین كێشە لە شاری "ئاق قەڵایە، كە لافاو لێی داوە و لە ئێستادا زیاتر لە %70ی شارەكە لەژێر ئاودایە. ئەمیرشیر توماج، قایمقامی شاری گومیشان-یش ڕایگەیاندووە، كە فەرمانی چۆڵكردنی شارۆچكەی سیمین شەهر و 20 گوند كە دەكەونە قەراغی ڕووباری گورگانڕوود، دراوە و چۆڵكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە