کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ترەمپ چەند سزایەكی سەر كۆریای باكوور هەڵدەوەشێنێتەوە

.

02:39 PM - 23/03/2019



دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەتۆڕی تویتەر بڵاویكردەوە ئەو سزایانە هەڵدەوەشێنێتەوە كەبەم دواییە وەزارەتی گەنجینەی وڵاتەكەی بەسەر كۆریای باكووردا سەپاندوویەتی بەمەبەستی توندكردنەوەی فشارەكان و هاندانی بۆ دەستبەرداربوونی بەرنامە ئەتۆمیەكەی.
دۆناڵد ترەمپ بڵاویكردەوە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا چەند سزایەكی نوێی بەسەر كۆریای باكووردا سەپاند و ئەویش بریاریدا بە كشانەوەی ئەو سزا نوێیانە , لای خۆیەوە سارە ساندرز وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند سەرۆكی ئەمریكا رێزی هەیە بۆ سەرۆكی كۆریای باكوور و لەو بڕوایەدانیە ئەو سزا نوێیانە پێویست بن.
پێنج شەممەی رابردوو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای سەپاند بەسەر كۆریای باكوور و دوو كۆمپانیای گواستنەوەی چینی كەتۆمەتبارن بە بازرگانیكردن لەگەڵ كۆریای باكوور سەرباری سزا نێودەوڵەتیەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە