کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەریتانیا ژمارەی سەربازەكانی لەعیراق كەمناكاتەوە

.

02:38 PM - 23/03/2019



 ژەنەراڵ گریس گیكا- جێگری فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش رایگەیاند حكومەتی بەریتانیا ژمارەی هێزەكانی لەعیراق كەم ناكاتەوەو تەئكیدی لەوەشكردوە كەتاوەكو ئێستا 2 هەزار تیرۆریستی داعش لەعیراقدا ماون.
ئەو فەرماندە سەربازییەی بەریتانیە ئاماژەی بەوەكردووە سەرباری شكستەكانی داعش و لەدەستدانی ئەو ناوچانەی كە پێشتر لەژێر دەستیاندا بووە، بەڵام پێشبینی ئەوە ناكات كە مەترسی تیرۆر لەسەر بەریتانیا كەم یاخود زیاد بكات و لەئێستاشدا پلانیان نیە ژمارەی سەربازەكانیان لەعیراق كەم بكەنەوە هەروەك چۆن ئەمریكاش بڕیاریداوە بەشێك لەسەربازەكانی لەباكووری سوریا بهێڵێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە