کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

16گومانلێكراو لەسەر رووداوەكەی موسڵ دەستگیركران

.

02:36 PM - 23/03/2019



 لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی نەینەوا و ئەندامی ئەو لیژنە تایبەتەی كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوەكەی موسڵ پێكیهێناوە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە ، كە تائێستا 16 كەسی گومانلێكراو لەسەر ژێر ئاوكەوتنی كەڵەكەی نێو رووباری دیجلە دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەكانیش لەرووداوەكە بەردەوامە.
هەر دوێنێش نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پێشنیازی بۆ پەرلەمانی عێراق كردووە نەوفل عاگوب، پارێزگاری نەینەوا و جێگرەكەی لە پۆستەكانیان دووربخرێنەوە، ئەوەش لەبەرامبەر كەمتەرخەمی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانیان لەئیدارەكردنی ئەو پارێزگایەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە