.
06:07 PM - 22/03/2019
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆزه".
له په‌یامێكدا "محه‌مه‌د حه‌لبوسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستخۆشی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆك كۆمار كردووه و رایگه‌یاندووه، به‌ڕێز "به‌رهه‌م ساڵح" هه‌موو رۆژێك سه‌لماندوویه‌تی و ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌ركرده‌یه‌كی دڵسۆزه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "رۆڵه‌كانی موسڵ چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاسته به‌رز و دڵسۆزییه‌ی لێده‌كه‌ن كه هه‌یه‌تی و پیشانیداوه".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە