کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبەریتانیا تاجە گوڵینە بۆ قوربانییەكانی هەڵەبجە دانرا

.

04:17 PM - 22/03/2019


كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەشاری (پۆرتسمس) لەبەریتانیا سەردانی (باخچەی هەڵەبجە)ی كردو تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای بۆ یادی قوربانییەكان دانا. لەو بارەیەوە (كاروان جەمال تاهیر) نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند شەرەفێكی گەورە بوو كە سەردانی شاری پۆرتسمس بكەم و تاجە گوڵینە دابنێین، دەستخۆشی لە ماڵی كوردی پۆرتسمس دەكەین كە ئەو باخچەیەیان لەو جێگا گرنگە دروستكردووە و تەنانەت لە نەخشەیەكی گەشتیاری و باخچەكانی شارەكە هێما بۆ باخچەی هەڵەبجە كراوە.
 نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەریتانیا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكیش سەبارەت بە باخچەی هەڵەبجە نووسیوێتی "كێ ئەیزانی كە ئاوا (باخچەی هیوا) لە سەر كەنارەكانی دەریای شاری پۆرتسمس و خاڵی دەستپێكردنی هەڵمەتی هاوپەیمانان لە كەناری نۆرماندی بۆ ڕزگاركردنی فەرەنسا و باكوری ئەوروپا لە فاشتی نازییەكان لە جەنگی جیهانی دووەم، باخچەیەكی جوانی قوربانیانی هەڵەبجە لە ئامێزبگرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە