کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا پارەی مووچەی سێ مانگی بۆ هەرێم ناردووە

.

03:23 PM - 22/03/2019


لەبەغداوە پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەكراوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، "جگە لەمووچەی مانگی سێ، پارەی موچەی مانگەكانی (١ و ٢)ی ئەمساڵیش نێردراوە"، دەشڵێت:"لەهەفتەی یەكەمی هەموو مانگێك موچە دەنێردرێت".
د.ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە (تۆڕی هەواڵی سلێمانی) ڕاگەیاندووە "بەگوێرەی ڕێوشوێنەكان لەهەفتەی یەكەمی هەموو مانگێكەوە دەست بەناردنی پارە دەكرێت، بەگشتی ناردنی پارەكە تا ١٠ی مانگ زیاتر دواناكەوێت، بەڵام ئێستا جۆرێك لەجۆرەكان سیستمی دابەشكردنی موچەی وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووەو بەرچاو ڕونیی تەواونییە لەسەر خەرجكردنی موچە".
سەبارەت بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشكردنی بۆ موچەی مانگی (یەك)ی ئەمساڵ، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكرایكرد، "موچەی مانگی سێ لەلایەن حكومەتی عیراقەوە نێردراوە، جگە لەوەش موچەی مانگەكانی (١ و ٢)ی ئەمساڵیش بەتەواوی نێردراوە، بۆیە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ موچە". د. ئەحمەد سەفار ئەوەشی وت:"هەفتەی داهاتوو دەچنەوە بەغداو زانیاری لەسەر شێوازی ناردنی موچەو وادەی دیاریكراوی خۆی بۆ هەرێم بڵاودەكەنەوە"

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە