کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنج یانەی بەهێز هەوڵی كڕینی دی لیخت دەدەن

.

12:32 PM - 22/03/2019

 ماتیا دی لیختی هۆڵەندی و ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیاكس ئەمستەردام لەلایەن چەند یانەیەكی بەهێزی كیشوەری ئەوروپاوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن   سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ئەیاكس بڵاویكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەكانی ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیكۆمەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و بایرن میونشنی ئەڵمانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە تواناكانی ماتیا دی لیخت سەرسامن و لە هەوڵی ئەوەشدان گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكات   ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە : بەرپرسانی هەر پێنج یانەی ناوبراو لە پلانی ئەوەدان لە نزیك ترین كاتدا پەیوەندی بە ئیدارەی یانەی ئەیاكسەوە بكەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن پێش یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تواناكانی دی لیخت دەستەبەر بكەن   جێ ی وەبیرهێنانەوەیە ماتیا دی لیختی تەمەن 19 ساڵً لە پایزی 2016 ەوە گرێبەستێكی پیشەگەری لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئیمزا كرد و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و سەرنجی چەند یانەیەكی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپاش بەلا خۆیدا رابكێشێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە