کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس لە كێبڕكێدان بۆ كڕینی كانتی

.

12:31 PM - 22/03/2019

 نگۆلۆ كانتی فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەلایەن دوو یانەی بەهێز و ناوداری كیشوەری ئەوروپاوە كراوەتە ئامانج و لە هەوڵێكی زۆریشدان لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكەن   رۆژنامەكانی بەریتانیا بڵاویانكردۆتەوە : بەرپرسانی یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە تواناكانی نگۆلۆ كانتی سەرسامن و لە هەوڵی ئەوەشدان گرێبەستێكی لەگەڵ ئیمزا بكات   رۆژنامەكانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوەشداوە : بەرپرسانی هەر دوو یانەی ناوبراو لە پلانی ئەوەدان لە نزیك ترین كاتدا پەیوەندی بە ئیدارەی یانەی چێڵسییەوە بكەن   ئەویش بە هیوای ئەوەی بتوانن تواناكانی كانتی دەستەبەر بكەن   جێ ی وەبیرهێنانەوەیە نگۆلۆ كانتی تەمەن 27 ساڵً لە هاوینی 2016 دا رووی لە ریزەكانی یانەی چێڵسی كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بۆندەكەی تا هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە