کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ لۆكا یوڤیچ تەرخان دەكات

.

02:04 PM - 21/03/2019

 ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێناو بەهێزتركردنی هێڵی هێرشبەری،  دەرگای خەزێنەكەی بەرووی ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ لۆكا یوڤیچی هێرشبەری هەڵبژاردەی سڕبیا و یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی دەكاتەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانە كەتەلۆنیەكە هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی لۆكا یۆڤیچ چڕكردۆتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە سڕبیە تەرخان كردووە، لۆكایوڤیچی تەمەن 21ساڵ ئەم وەرزە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و سەرنجی زۆرێك لە یانەكانی بەلای خۆیدا راكێشاوە و لەكۆی 36یاری لەسەر جەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا كە بۆ یانەكەی ئەنجامیداوە 22 گۆڵی تۆماركردووە و 7 گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروستكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە