.
02:03 PM - 21/03/2019
ئیدارەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەداهاتووی كالیدۆ كۆلیبالی بەرگریكاری سەنیگالی یانەكە یەكلاییكردەوە و بەمەش ئەركی یانەی ریاڵ مەدریدی لەگواستنەوەی ئەو یاریزانە قورستركرد.
بەپێی ئەو هەواڵەی پێگەی ئەلیكترۆنی كالچۆ میركاتۆ بڵاویكردۆتەوە: ئیدارەی یانەكەی باشووری ئیتاڵیا بڕیاریداوە كالیدۆ كۆلیبالی لە ریزی یانەكە بهێڵێتەوە و مەرجێكی قورسی لەبەرامبەر دەستەبەرداربوونی داناوە، پێگە ئەلیكترۆنییەكە ئەوەشی روونكردۆتەوە: كە ئۆریلۆ دی لۆرینتیسی سەرۆكی یانە ئیتاڵییەكە ئارەزووی ئەوە دەكات بەربەست لەبەرامبەر رۆشتنی ئەو بەرگریكارە سەنیگالییە دروست بكات و بڕی 150ملیۆن یۆرۆی وەك بڕی دەستبەرداربوون لەتواناكانی دەستنیشان كردووە، شایەنی باسە پێشتر رۆژنامەی كۆریێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەوەی بڵاوكردبۆوە: كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر داواكاری زینەدین زیدانی راهێنەر ئارەزووی گواستنەوەی كۆلیبالیان بۆ ریزەكانی میرینگی كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە