کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵوێستی بەرشەلۆنە گریزمان لە مان یونایتد نزیك دەكاتەوە

.

02:01 PM - 21/03/2019

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا جەختیان لەوەكردەوە: كە یانەیەكی بەهێزی خولی یانەكانی ئینگلتەرا زۆر نزیكبۆتەوە لەوەی تواناكانی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری ئەتڵەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەستبەر بكات.
لەو بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە: كە ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە لە ئێستادا بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە ئەمەش لە دوای ئەوەی هەریەك لە لۆكاس هیرناندێز و دیێگۆ گۆدینی بەرگریكارانی یانەكە ئارەزووی جێهێشتنی یانەكە دەكەن، رۆژنامەكە باسی لەوەشكرد: كە بەهۆی هەڵوێستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پشت گوێخستنی گریزمان و گرنگیدان بە تواناكانی لۆكا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانی پێدەچێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە وێستگەی داهاتووی خولی ئینگلیزی و پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بێت بەو پێیەی پۆڵ پۆگبای هاونیشتیمانی لە ریزی ئەو یانە ئینگلیزییە یاری دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە