کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بڕیارێكی یەكێتی ئینگلتەرا گواردیۆلا نیگەران دەكات

.

02:00 PM - 21/03/2019

 پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بڕیارێكی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەربڕی كە سوودمەندی یەكەم تیادا یانەی لیڤەرپوڵ ركابەری دەبێت.
بەپێی ئەو هەواڵەی رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە: نیگەرانی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بۆ ئەوە دەگەرێـتەوە یەكێـتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریداوە گۆرانكاری لە كاتی یارییەكانی یانەی مانچستەر سیتی بكات و لە رۆژی 3ی مانگی داهاتوو لەمیانی یارییەكانی خولی یانەكانی ئینگلتەرا بەرانبەر یانەی كاردیف سیتی یاری بكات كە پێشتر بڕیاربوو ئەو یاریە لەرۆژی 6 ی مانگی چوار ئەنجام بدرێت و ئەمەش ئەو یانە ئینگلیزییە لەدوای تەواوبوونی یارییە دۆستانە نێودەوڵەتیەكان دووچاری فشارێكی زۆر دەكاتەوە، یارییەكی تری ستیزن خراوەتە رۆژی 6ی مانگی داهاتوو كە تیادا رووبەرووی یانەی برایتۆن لەمیانی یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرادەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە