کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤینیسیۆس جۆنیۆر رەتكردنەوەی بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات

.

01:57 PM - 21/03/2019

 ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید هۆكاری رەتكردنەوەی چوونی بۆ بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات پێش پۆشینی درێسی یانەی شاهانە، لەلێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كادینا سێر ڤینیسیۆس دووپاتیكردەوە: یانەی بەرشەلۆنە دەیویست گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا بكات، بەڵام وای پێ باشتر بوو درێسی ریاڵ مەدرید بپۆشێت هەرچەندە داواكەی بەرشەلۆنە گەورەتر بوو لەروی داراییەوە، ئەو ئەستێرە لاوە بەرازیلیە باسی لەوەشكرد: ژمارەیەك داوای بۆ هاتووە بەڵام باوكی پێی رانەگەیاندووە تا ساتی گەیشتنی داواكەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەپێناو ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ یەكێك لەو دوو یانە گەورەیەی لالیگا، دواتر وتی: سەردانی هەردوو یانەیان كردووە و هەستیان بەوەكردووە پێشوازی باشیان لێ دەكرێت و بەرشەلۆنە ئامادەبوو برەپارەیەكی زیاتر بدات، بەڵام باشترین پرۆژەمان هەڵبژارد كە یاریكردن بوو لەریزەكانی ریاڵ مەدرید، روونیكردەوە: مارسیلۆ و كاسیمیرۆ هاوكاری زۆریان كردووە بۆ بریاری كۆتایی و هەڵبژاردنی ریاڵ مەدرید، لەبارەی هاتنی زێدان بۆ راهێنەرایەتی ڤینیسیۆس وتی: كاسیمیرۆ پێی راگەیاندوم زێدان زۆر جیاوازترە بەبەراورد بەسۆلاری و ئەفسانەیەكە سەرجەم نازناوەكانی بردۆتەوە، لەكۆتایی لێدوانەكەی هێرشبەرەكەی ریاڵ مەدرید باسی لەپێكانەكەی كرد و ئاماژەی بەوەكرد: هەنگاو بەهەنگاو بەرەو باش بوون دەچێت و هیوای خواست بەخێراترین كات بگەرێتەوە بۆ یاریكردن باشتر لە پێشوی، جێی ئاماژە پێكردنە: ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەساڵی 2017 لەیانەی فلامینگۆی بەرازیلی لەبەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەریاڵ مەدرید كرد، بەڵام تا كۆتایی ئەو وەرزە بەخواستن لەیانەكەی مایەوە و سەرەتای ئەم وەرزە لەریاڵ مەدرید دەستی بەیاریكردن كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە