.
01:54 PM - 21/03/2019
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لەهەواڵێكی چاوەروان نەكراویدا كە بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە دڵخۆشكەر بوو ئاشكرایكرد: گواستنەوەی ماتیاس دی لیختی بەرگریكاری ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی بۆ یانە كەتەلۆنیەكە زۆر نزیكە، لە ماوەی رابردودا بەرشەلۆنە بەرەسمی ئیمزاكردنی گرێبەستی لەگەڵ فرانكی دی یۆنگی یاریزانی هیڵی ناوەراستی ئەیاكسی راگەیاند، بەڵام ئەو یاریزانە لاوە لە سەرەتای مانگی 6ی داهاتوو پەیوەندی بەیانە ئیسپانیەكەوە دەكات، رۆژنامەی سپۆرت دووپاتیكردەوە: بەرشەلۆنە یەكەم داوای بۆ گواستنەوەی دی لیخت پێشكەشكردووە كە هاورێیەكی زۆر نزیكی دی یۆنگە و داواكەی بەرشەلۆنە 60 ملیۆن یۆرۆیە جگە لەپاداشتەكان، روونیكردەوە: هەر چەندە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش سورە لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو بەرگریكارە لاوە بەڵام بلوگرانا متمانەی بەوە هەیە دواجار بەداواكەی رازی دەبێت و پەیوەندی بەریزەكانی دەكات، لای خۆیانەوە كارگێڕی بەرشەلۆنە ئەو گرێبەستە بەگرنگ دەزانن بۆ پلانەكانی داهاتوویان بەو هیوایەی بیكەنە شوێنگرەوەی جیرارد پیكیە لەداهاتوودا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە