کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان داوای تۆنی كروس دەكات

.

01:52 PM - 21/03/2019

 یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامادەكاری دەكات بۆ خەرج كردنی بڕە پارەیەكی زۆر لەپێناو گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید كە یەكێكە لەباشترینەكان لەجیهان لەهێڵی ناوەراست، لەو بارەیەوە رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویكردەوە: پاریس سان جێرمان تۆنی كروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی خستۆتە پێشەوەی لیستی یاریزانە داواكراوەكان كە بەنیازە لەهاوینی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵ ئیمزا بكات، روونیكردەوە: یانە پاریسیەكە 68 ملیۆن پاوەند دەخاتە بەردەم ریاڵ مەدرید لەپێناو رێگە دان بەو ئەستێرە ئەڵمانیە تا ریزەكانی بەجێ بهێڵێت  لەبەرژەوەندی یانە فەرەنسیەكە، باسی لەوەشكرد: تۆماس تۆشێلی ئەڵمانی و راهێنەری پی ئێس جی زۆر سەرسامە بەتواناكانی كروس لەو پێگەیەی یاری تیا دەكات كە یانەكەی زۆر پێویستی پێیەتی لەپێناو ركابەریكردن لەسەر نازناوی چامپیۆنس لیگ، هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەكرد: رەنگە كروس رازی بێت بەداواكەی پاریس سان جێرمان بەتایبەت كە دڵنیایە لەوەی مووچەكەی لەسەدا 50 بەرز دەبێتەوە، جێی باسكردنە: گرێبەستی تۆنی كروسی تەمەن 29 ساڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید هاوینی 2022 تەواو دەبێت و بەهای فرۆشتنی لەئێستادا دەگاتە نزیكەی 80 ملیۆن یۆرۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە