کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی تێنسی مەیامی بەڕێوەچوو

.

01:49 PM - 21/03/2019

یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی ماستەرزی مەیامی كە ركابەرییەكانی لەوویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا بەرێوەدەچێت درێژەی هەیەو لەیەكەم رۆژی ئەو پاڵەوانێتیەش چەند یارییەك ئەنجامدران.
سەرەتا و لەیەكەم رووبەرووبوونەوەدا یانكۆ تیبساریڤیچی سڕبی بەرامبەر برادلی كلانی ئەمریكی یاریكرد، یاریزانە سڕبییەكە زۆر بەئاسانی و بە ئەنجامی دووكۆمەڵەی بێ وەڵام شكستی دووچاری ركابەرەئەمریكییەكەی كرد، خاڵەكانی كۆمەڵەكانیش 6-3 و6-3بوون، لەلایەكی ترەوە هیبەرت هیركاچی پۆڵەندی بردنەوەی بەرامبەر ماتیۆ بیرینی ئیتاڵی تۆماركرد بەدوو كۆمەڵە بەئەنجامی 6-4 و 6-3یارییەكەی بەسوودی خۆی یەكلایی كردەوە، یارییەكی تری ئەو قۆناغەش پیتەرگۆیۆڤیسكی ئەڵمانی و فیدیریكۆ دیلبۆنسی ئەرجەنتنیی كۆكردەوە كە بە بردنەوەی یاریزانە ئەرجەنتینیەكە بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر كۆتایی هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە