کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاگری جەژنی نەورۆز دەکەنەوە

.

11:10 PM - 20/03/2019

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاگری جەژنی نەورۆز دەکەنەوە و چەپکە نێرگزی رێز و خۆشەویستی لەسەر ئارامگای هەر یەک لە سەرۆک مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دادەنێن.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰ی ۳ی ۲۰۱۹ بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بە ئامادەبوونی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی، دەزگای میدیایی كوردسات وەك نەریتی ساڵانەی ئاهەنگێكی رێكخست.

لە دەستپێکی ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆز لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كرایەوە ،دواتر ژمارەیەك لەهونەرمەندانی كوردستان گۆرانییان پێشكەشكرد، ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات و بەشێك لە كەسوكار و خانەوادەكانیشیان ئامادەی بوون.

دواتریش، سەردانی ئارامگای هەریەک لە سەرۆک مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد-یان کرد و چەپکە نێرگزی رێز و خۆشەویستیان لەسەر ئارامگاکانیان دانا.

349202032019_20320192212880_HEROXAN-NAWR.jpg

389202032019_gfrggftht.jpg

439202032019_htyhyhyj.jpg

479202032019_jujukui.jpg

529202032019_kjkjuki.jpg

569202032019_kukl.jpg

110202032019_ujkjuki.jpg

510202032019_ujkui.jpg

910202032019_ukjuki.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە