کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەستا رەسوڵ پیرۆزبایی نەورۆز لە كوردستانیان دەكات

.

10:17 PM - 20/03/2019

وەستا رەسوڵ پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز لەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكات و هیواخوازیشە نەورۆز ببێتە سەرەتایەكی تری ئاشتەوایی و كاری پێكەوەیی لەهەرێمی كوردستان, لە لێدوانیكدا بۆ گەلی كوردستان وەستا رەسوڵ لێپرسراوی مەڵبەندی 24ی راپەرین وێرایی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی نەور‌وز ئاماژەی بەوەشكردووە: لەئێستادا كە قۆناغێكی نوێ لەهەرێمی كوردستان دروست بووە, پێویستە هەمووان هاوكار و هەماهەنگبن تاوەكو دۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر بكرێت و چیتر هاوڵاتیان لەقەیران و دۆخی نەخوازراودا نەبن, وەستا رەسوڵ هیواشی خواست یەكدەنگی هەمووان ببێتە هۆكارێكی گرنگ تاوەكو چیتر چارەنووسی كەركوك بەم شێوازەی ئێستا نەبێت و دۆخێكی سیاسی نوێ لە كەركوك بێتە ئاراوە كە تیایدا هەمووان لەشارەكەدا هەست بەئارامی بكەن.

XVIbtI5DoQQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە