کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەخشینی عیراقی لە سزاكانی سەر ئێران درێژكردەوە

.

06:21 PM - 20/03/2019

ئەمریكا بەخشینی عێراقی لەسزاكانی سەر ئێران بۆ ماوەی 90 ڕۆژی تر درێژكردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بۆ ماوەی 90 رۆژ عێراق لە پابەندبوون بە سزاكانی سەر ئێران دەبەخشرێت‌و بەوهۆیەشەوە، عێراق دەتوانێت لە كڕینی وزەی كارەبای ئێران بەردەوام بێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكردووە: درێژكردنەوەی  وادەی پابەندبوونی عێراق بە سزاكانی سەر ئێران، هاوكاریی ئەو وڵاتە دەكات تاوەكو پێویستییەكانی لە كەرتی وزە دابین بكات، هەروەها واشنتۆن لەگەڵ بەغدا لەگفتوگۆدا دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە كەرتی وزەدا پێویستی بەوە نەبێت پشت بە ئێران ببەستێت.
دوای ئەوەی ئەمریكا لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوە، كۆمەڵێك سزای توندی بەسەر كەرتی نەوت‌و بانكی‌و كەشتیوانی تاراندا سەپاند‌و بۆ ماوەیەكی كاتیش عیراق‌و چەند وڵاتێكی تری لە جێبەجێكردنی ئەو سزایانە بەخشی، بەڵام ئەمە دووەمجارە ئەمریكا بەخشینی عیراق لەسزاكانی سەر ئێران درێژبكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە