کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

توركیا لە ئادانا دەست بە هەڵكەندنی بیری نەوت دەكات

.

06:18 PM - 20/03/2019

فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە‌و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ڕایگەیاند: لە پارێزگای ئادانا دەستیان بە هەڵكەندنی بیرێكی تری نەوت كردووە‌و ئامانجیانە 4 هەزار‌و 500 مەتر قوڵی بیرەكە بێت.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا لەبارەی بەرەوپێشبردنی كەرتی نەوت لە دەریای ناوەڕاست بە ئەنادۆڵی ڕاگەیاندووە: دەكرێت لە دەریای ناوەڕاست‌و لە دەریای رەشیش هاریكاریی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان بكەن.
ڕاشیگەیاند: لە پارێزگای ئادانا دەستیان بە هەڵكەندنی بیرێكی تری نەوت كردووە كە قوڵیەكەی 4 هەزار و ٥٠٠ مەتر دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە