کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی: نەورۆز بەجیاوازی بیروڕای سیاسیمانەوە لەدەوری یەك كۆمان دەكاتەوە

.

05:47 PM - 20/03/2019

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەتەواوی جیهان كرد و رایگەیاند: هەر جیاوازییەكی بیروڕای سیاسیمان هەبێت نەورۆز لەدەوری یەك كۆمان دەكاتەوە، ئاماژە بەوەشدەكات: گرنگترین پەیامی نەورۆز كۆكردنەوەی هەموومانە لەخێزانێكدا كەئەویش كوردستانە. هەروەك قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیواخوازە نەورۆز ببێتە هەوێنی پەیامی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و ڕێزگرتن لەخەبات و قوربانیدان پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان.

ecoPu1a6AYA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە