کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەندرێن(2-1)لە زێرەڤانی بردەوە

.

02:03 PM - 20/03/2019

لەیاریەكی تری دواخراوی هەفتەی 20ی خولی نایابی یانەكانی كوردستان یانەی هەندرێن لەیاریگا و بەردەم هاندەرانی پێشوازی لەیانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردووی كرد و  3  خاڵی یارییەكەشی لێ وەرگرت   هەندرێن لە تۆمار كردنی گۆڵ دەستپێشخەر بوو كاتێك هەنگاو محەممەد لە دەقیقەی 25 بە لێدانی سەر یانەكەی بە گۆڵێك پێشخست و گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی هەندرێن تەواو بوو   لە دەستپێكی گێمی دووەم جارێكی تر هەنگاو محەممەد خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی زێرەڤانی و گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆمار كرد   هەرچەندە لەدەقیقەی 70 محەممەد شێرزاد گۆڵێكی بۆ زیرەڤانی بە لێدانی سزا تۆماركرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە   بەڵام ئەو گۆڵە یانەكەی لە شكست رزگار نەكرد و یاریزانانی هەندرێن پارێزگارییان لەپێشكەوتنەكەیان كرد   دواجار یارییەكە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی هەندرێن كۆتایی هات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە