کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

برایەتی شكستێكی قورسی دووچاری پێشمەرگەی هەولێر كرد

.

02:01 PM - 20/03/2019

دوێنێ‌ یاریە دواخراوەكانی هەفتەی 20ی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەرێوە چوو كە بەهۆی خراپی كەش و هەواوە دواخرا بوون   یانەی برایەتی لە یاریگای شەقڵاوە میوانداری پێشمەرگەی هەولێری كرد یاریەكەی بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر لێ بردەوە   یارییەكە تەواوكەری یاری هەفتەی رابردوو بوو كە بەهۆی نا لەباری كەش و هەوا دواخرابوو   برایەتی هەرزوو دەست پێشخەری كرد و لە رێگەی عەلی رەعدی بەرگریكار بە گۆڵێك پێشكەوت و گێمی یەكەم  بەو گۆڵە تەواو بوو   لەگێمی دووەم یاریزانانی برایەتی بەهەمان شێوە باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 61 حەمید ئیسماعیل بە تۆماركردنی گۆڵێك یانەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم   یاریزانانی برایەتی بەوەندەوە نەوەستان و سەفین مەنسوری گۆڵكاری یانەكە لە دەقیقەی 81 و لە ڕێگەی لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمار كرد   سەرەنجام برایەتی یارییەكەی بە ئەنجامی  3 گۆڵی بێ وەڵام  لە پێشمەگەری هەولێر بردەوە و دووەم سەركەوتنیشی لەم وەرزە بەسەر یانەكەی پیرمام تۆمار كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە