کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە و لەدوای پشوی نەورۆزیش جارێكی تر كۆدەبنەوە

.

03:40 PM - 19/03/2019

وەفدی دانوستانكاری ی.ن.ك و پ.د.ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لە سلێمانی بە مەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتبوون لە عیماد ئەحمەد و ڕەفعەت عەبدوڵا و عەدنانی حەمەی مینا و لەتیف شێخ عومەر و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ. وەفدەكەی پارتیش پێكهاتبوون لە كەمال كەركوكی و دلًَشاد شەهاب و عەلی عەونی و عەلی حسێن و فرسەت سۆفی.
دوای كۆبوونەوەكەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ی.ن.ك رایگەیاند: كۆبوونەوەكانمان لە گەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوام دەبێت.
لایخۆیەوە دڵشاد شەهاب ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی رایگەیاند: زۆر بە راشكاوی گفتوگۆمان لەسەر جێبەجێكردنی رێككەوتنی سیاسی كردووە. وتیشی: كۆبوونەوەی ئەمرۆمان سەركەوتوو بوو و كۆبوونەوەكانمان دوای جەژنی نەورۆز بەردەوام دەبێت.

4039121932019_ghgg.jpg

jZZNUkW-QSQ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە