کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی رەفعەت عەبدوڵا بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان

.

01:30 PM - 19/03/2019

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ مۆمێکی تر لە تەمەنی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان دائەگرسێت و ساڵێکی تری پڕ لە بەخششی کاری میدیایی ئەخاتە سەر دەسکەوتەکانی تری، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێ ئەکەم ،ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان دەنگێکی بوێر و سیمبولی شۆڕشێکی گەورەی خەڵکی کوردستان بوو، ئەم ئیزگەیە لە مێژوودا ڕوبەرێکی گەورەی لە شانازی و سەرکەوتن و خۆشەویستی لەناو شۆڕش و خەڵکی کوردستاندا پێ دەبڕێت، بێگومان ئیزگەیەک میراتگری مێژوویەک بێت کە نەتەوەیەک شانازی پێوەبکات دەبێت لە ئێستای کاری میدیایشیدا بە ئەمانەتێکی زۆرەوە هەواڵ و گۆڕانکاری و روداوەکان بۆ گوێگرانی بگوازێتەوە و لە بوارەکانی تری وەک وەرزش و هونەر و ژیانی کۆمەڵایەتیمان دەوری خۆیی ببینێت، تا ئێستاش گوێگرێکی زۆر لەدەوری ئیزگە کۆبۆتەوە ئەمەش ئەرکی ئێوەی قورستر کردووە، بۆیە بە ئومێدەوە لە هەنگاوە میدیایەکانی داهاتووتان ئەڕوانین.

رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە