کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ سێ یارییە دواخراوەكەی خولی نایاب بەرێوەدەچن

.

11:28 AM - 19/03/2019

یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەفتەی 21ی خولی نایابی یانەكانی دواخست و بریارە ئەمرۆ لەیەك كاتدا سێ یارییە دواخراوەكەی هەفتەی 20 بەرێوەبچێت كە سەعات 3ی دوانیوەرۆ دەستپێدەكات و بەهۆی خراپی كەش و هەوا نەكراوە، لەیارییەكی بەهێزدا یانەی برایەتی لەیاریگای شەقڵاوەو بەبێ ئامادەبوونی هاندەر رووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە  هەرچەندە 30 دەقیقە یارییەكە بەرێوەچوو بەڵام خراپی كەش و هەواو نەگونجاوی یاریگا یارییەكەی دواخست  بردنەوەی ئەو یارییە بۆ پێشمەرگە مانەوەیە لەپێشەنگی ریزبەندی كە ئێستا خاوەنی 37 خاڵە، بۆ برایەتی-ش دەرچوونە لەناوچەی سوری دابەزین تا بەر لەو یارییە 17 خاڵی هەیەو لەپلەی 13 دێت  ئەمرۆش دوا یەكەی مەشق و راهێنانی ئەنجامداو هەوڵی دەستەبەركردنی سێ خاڵی تر دەدات، بەهێزترین یاری ئەو هەفتەیەش لەنێوان هەردوو یانەی ئاراراتی دووەم بە 34 خاڵ و نەورۆزی سێیەم بە 33 خاڵ دەكرێت  ئارارات دەیەوێت درێژە بەئەنجامە باشەكانی بدات و سود لەهەر ئەنجامێكی نەخوازراوی پێشمەرگە وەربگرێت و بچێتە لوتكە، لەبەرامبەردا نەورۆزیش كە هەفتەی رابردوو گەورەترین بردنەوەی تۆماركرد، دەیەوێت بەدرێژە دان بەبردنەوەكانی جارێكی تر پلەی دووەمی ریزبەندی وەربگرێتەوە، هەروەها یارییەكی تری دواخراو لەنێوان یانەكانی هەندرێن و زێرەڤانی بەرێوەدەچێت، یارییەكە بۆ هەردوو یانە گرنگییەكی زۆری هەیەو كاریگەری لەسەر پلەكانیان لەریزبەندی دەبێت

Zpr_QnU-HmM

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە