کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی دەستبەرداری هازارد نابێت

.

11:23 AM - 19/03/2019

یانەی چێڵسی پابەندبوونی خۆی بەرامبەر بەپارێزگاریكردن لەمانەوەی ئەستێرەی یانەكەی ئیدین هازارد راگەیاندو نایفرۆشێت، هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ دەستبەركردنی تواناو لێهاتووی ئەو یاریزانەو دەیەوێت لەمیركاتۆی هاوینە بیگوازێتەوە ریزەكانی و ئامادەیە لەبەرامبەردا 100 ملیۆن پاوەند بدات، بەڵام یانەی چێڵسی رەتیكردۆتەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، لەمبارەیەوە رۆژناكەی ئێكسپرێس بڵاویكردۆتەوە بەهەموو شێوەیەك بەرپرسانی چێڵسی فرۆشتنی هازارد رەتدەكەنەوەو پارێزگاری لەمانەوەی دەكەن، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەگەر لەمیركاتۆی هاوینە دەستبەرداری نەبن، ئەوا هازارد لە ساڵی داهاتوو بەشێویەكی سەربەست دەتوانێت هەر یانەیەك بكات كە لەگەڵیدا بگاتە رێككەوتن، كە لەساڵی 2012ەوە پەیوەندی بەیانەی چێڵسی-یەوە كردووەو تائێستا لە 339 یاریدا بەشداربووەو توانیویەتی 105 گۆڵیش تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە