کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

میسی دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

.

11:22 AM - 19/03/2019

دوای ماوەیەكی زۆر دووركەوتنەوە لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە جارێكی تر پەیوەندی بەریزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە دەكات، دوای مۆندیالی 2018ی روسیاو بەدەستنەهێنانی نازناو لەلایەن ئەرجەنتینەوە، رەخنەیەكی زۆر لەمیسی و هەڵبژاردەكەی گیرا، بەهۆیەوە یاریزانی ناوبراو بریاریدا بۆ ماوەیەك ریزی هەڵبژاردەكە بەجێبهێڵێت و تائێستا لەهیچ یارییەك بەشدار نەبووە، بریاریشە رۆژی هەینی داهاتوو ئەرجەنتین لەیارییەكی دۆستانە رووبەرَِووی هەڵبژاردەی فێنزوێلا ببێتەوەو رۆژی 26ی ئەم مانگە یارییەكی تر بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب دەكات، بۆ ئەو دوو یارییەش میسی بریاریداوە بەشداری لەو دوو یارییە بكات، هەروەها یاریزانی ناوبرا بریاریداوە لەیارییەكانی پاڵەوانێتیی كوپا ئەمریكای 2019ش بەشدار بێت كە لەبەرازیل بەرێوەدەچێت، جێگەی باسە میسی لەساڵی 2005ەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی یەكەم بانگهێشتكراوەو تائێستا لە 128 یاریدا بەشدار بووەو توانیویەتی 65 گۆڵیش تۆماربكات
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە