کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سندوقی رەشی فرۆكە سەرجەم زانییارییەكانی فرۆكە تۆماردەكات

.

03:00 PM - 18/03/2019

تۆماركەری فرۆكە كە پێی دەوترێت سندوقی رەش لە فرۆكەدا هەیە بە مەبەستی تۆماركردنی زانیارییەكانی فرۆكە كە داتاكان دەكرێت وەربگیرێن لە كاتی هەر رووداوێكدا كە لە ناوەوەی یان لە دەرەوەی فرۆكەكە رووبدات ، فرۆكەی كەماشۆ دوو جۆر سندوقی رەشی هەیە كە دەكەوێتە بەشی پشتەوەی فرۆكەكە، سی ڤی ئار كە تۆماركەری دەنگە هەموو دەنگەكانی فرۆكەوانەكان و ئاگاداركرنەوەكان تۆمار دەكات، وە ئێف دی ئاڕیش تۆماركەرێكە كە سەداها وردەكاری فرۆكەكە تۆماردەكات وەك شێوەی فرین و خێرای و پلەی گەرمی و رێرەوی گەشتەكە، درێژی ماوەی تۆماركردنی سی ڤی ئاڕ دوو سەعاتە و هی ئێف دی ئاڕیش 25 سەعاتە، وا دیزاین كراوە كە داتاكانی بپارێزێت لە كاتی رووداویشدا، سندوقی رەش لە پلەی گەرمی زۆر بەرزیشدا لەحاڵەتی ئاگركەوتنەوە دەمێنێتەوە وە لە حاڵەتی نقومبونیشدا لە 6 هەزار مەتر لە ناو ئاودا تۆماركەر دەتوانێت سیگناڵ بنێرێت كە ئاسانكاریدەكات بۆ گەران بە دوایدا، ئامێرەكە لە كاتێكدا لە ئاویشدا نقوم بووە دەتوانێت هەموو چركەیەك بۆ ماوەی لایەنی كەم 30 رۆژ بەردەوام سیگناڵ بنێرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە