کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بۆ 70 دۆلار بەرز دەبێتەوە

.

06:08 PM - 17/03/2019



 بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی دەكات، بەهۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، لەلایەن وڵاتانی ئۆپیك‌و هاوپەیمانەكانیەوە، لەداهاتوویەكی نزیكدا نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 70 دۆلار بەرزبێتەوە.
بانكی (گۆڵدمان ساكس)ی ئەمریكا بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری دارایی‌و وەبەرهێنان لەراپۆرتێكدا رایگەیاندووە، بە پشت بەستن بەو داتایانەی لەبەردەستدایە، لەمانگی كانوونی دووەمی 2019دا تێكڕای خواستی جیهان لەسەر نەوت، ملیۆنێك‌و 550 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە‌و پێشبینیش دەكرێت لەم مانگەدا بۆ 2 ملیۆن بەرزبێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەردەوامی قەیرانەكانی ڤەنزوێلاو پابەندبوونی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكار نەوت (ئۆپیك)‌و هاوپەیمانەكانی بەرێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتەوە، وایكردووە رۆژانە نرخی نەوت روولە هەڵكشان بكات‌و بەمنزیكانەش نرخی بەرمیلێك دەگاتە 70 دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە