کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ماوی 24 كاتژمێردا 80 هەزار دۆلار بۆ ئاوارەیەك كۆدەكرێتەوە

.

12:31 PM - 29/08/2015

لە 24 كاتژمێردا 80 هەزار دۆلار بۆ ئاوارەیەكی بەڕەگەز فەڵەستینی كۆدەكرێتەوە. دوای ئەوەی گیسور سیمۆنارسۆن فۆتۆگرافەری ئایسلەندی فۆتۆی پیاوێك بەناوی عەبدولحەكیم عەتار لەكاتی فرۆشتنی قەڵەم لە شەقامەكانی بەیروت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە, كەمپەینێك بەناوی كڕینی قەڵەم دروست دەبێت و لە ماوەی 24 كاتژمێردا 80 هەزار دۆلار لەلایەن 2 هەزار و 600 خێرخوازەوە كۆدەبێتەوە. عەبدولحەكیم عەتار لە بنەڕەتدا فەڵەستینییە و نیشتەجێی خێوەتگەی یەرمووك لە سوریا بووە و لە ترسی شەڕوپێكدادانەكانی ئەو وڵاتە رووی لە لوبنان كردووە. عەتار خاوەنی دوو كچە و بۆ بژێوی ژیانی ناچاربووە قەڵەم بفرۆشێت و كاتێك فۆتۆگرافەری ئایسلەندی بەڕێكەوت تووشی بووە و فۆتۆی گرتووە یەكێك لە كچەكانی بە خەولێكەوتووی لەسەر شانی بووە و هەر ئەوەش بۆتەهۆی بزواندنی هەستی خێرخوازان و لە ماوەی 24 ساعەتدا ئەو بڕەپارەیەی بۆ كۆبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە