کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتیی بە شەراكەتی راستەقینە بەشداری حكومەت دەكات

.

08:54 PM - 16/03/2019

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبۆوە بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەت و دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق , لەدوای كۆبونەوەكەش لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تیشكی خستەسەر ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی و رایگەیاند: یەكێتی زۆر بە پەرۆشەوە چاوەڕێی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێمە و  دەبێت هاوبەشێكی سیاسی بین لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان و بریاردان و بوارەكانی دیكە.
وتیشی: یەكێتیی لەبری هەموو لایەنەكانی دیكە شەڕی بەشداری راستەقینە لەدەسەڵاتدا دەكات و ئێستا ئامادەین بەشداری حكومەت بكەین بەو مەرجەی رێككەوتنی سیاسی وەك خۆی جێبەجێ‌ بكرێت و بۆئەوەش لیژنەیەكی دانوستانكار راسپێردراوە كە هەموو دەسەڵاتێكی بڕیاردانی هەیە

cWACgaIzrtw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە