کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە پارێزگاكانی هەولێر‌و سلێمانی و دهۆك دەكەوێتە دوای جەژنی نەورۆز

.

07:14 PM - 16/03/2019

.(زەردەشت مەلا حەسەن) بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی بە (ئێس ئێن ئێن)ی ڕاگەیاندوە: پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەپارێزگای هەڵەبجە دابەشكراوە‌و لەلایەن كۆمسیۆنیشەوە هەموو رێوشوێنەكانی تایبەت بەخەرجكردنی پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لە هەرسێ پارێزگای هەولێر‌و سلێمانی و دهۆك تەواو بووە.وتیشی: بەهۆی پشوووەكان و لابردنی پاشەكەوتی موچەوە، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئەوەیە كە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات، بۆیە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردن لەو سێ پارێزگایە، دەكەوێتە دوای نەورۆز.كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی بۆ بەڕێوەبەری بنكەو قوتابخانەو بەڕێوەبەری وێستگە بڕی 200 هەزار دینارو بۆ چاودێر‌و كارمەندانی دیكەش بڕی 150 هەزار دینار خەرج دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە