کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق بۆ ئەمساڵ تەنها 340 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت

.

06:52 PM - 16/03/2019

.(شاڵاو جەمال) بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بازرگانی عیراق كە ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كراوە، پشكی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بە 340 هەزار تۆن دیاریكراوە.ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عیراق 320 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێم وەرگرت‌و بۆ ئەمساڵیش كراوە بە 340 هەزار تۆن، ئەمەش بڕێكی زۆر كەمە، چونكە لە هەرێمی كوردستان ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێندرێت.وتیشی، سبەینێ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كۆبونەوەیەك دەكرێت بۆ دیاریكردنی پشكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان‌و ئەو 340 هەزار تۆنە بەسەر پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە‌و هەولێر‌و دهۆكدا دابەش دەكرێت.بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كەمی پشكی هەرێمی كوردستان لە وەرگرتنی گەنم، بازرگانانی عەرەب بەنرخێكی هەرزان گەنمی جووتیارانی هەرێم دەكڕنەوە‌و بەنرخی ڕەسمی تەسلیمی سایلۆكانی ناوەڕاست‌و باشووری عیراق دەكەن‌و بە وەزارەتی بازرگانی عیراقی دەفرۆشنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە