کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان

.

02:03 PM - 14/03/2019

ئەمڕۆ 14-11-2019 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان.

لەدیدارێكدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەگرنگییەوە باسی لەوەكرد: پێویستە هەوڵ و كۆششی زیاتر بدرێت لەپێناو خزمەتكردن بەمنداڵانی كوردستان و سوپاس و ستایشی رۆڵی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستانی كرد كە بەبەردەوامی و بێ وچان درێغیان نەكردووە لە خزمەتكردن بە منداڵانی كوردستان و سەیوانی پارێزگاریكردن بوو لە منداڵانی بێ نەوای هەرێمی كوردستان.

پاشان لای خۆیانەوە وەفدی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان كرد كە بەردەوام پاڵپشت و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆژەكانی رێكخراوەكەیانە بووە لە بواری خزمەتكردن بەمنداڵانی كوردستان.

492111432019_53503879_321838485188266_83.jpg

532111432019_53803600_2312278685681616_6.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە