کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبۆوە

.

09:53 PM - 13/03/2019

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سیداد ئۆنال جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا و وەفدی هاوڕێی كۆبۆوە,  لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تاوتوێكرا و هەردوولا هاوڕابوون كە بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و توركیا لە بەرژەوەندیی هەردوولایە و هەر لەم چوارچێوەیەشدا، قوباد تاڵەبانی تەئكیدی لەوە كردووە كە كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی توركیا دەتوانن ڕۆڵێكی باشتر ببینن لە گەشەكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان, لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا دۆخی ناوچە كێشە لەسەرەكان تاوتوێكرا و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تەئكیدی كردەوە كە دەبێت لەو ناوچانە بەبێ جیاوازی مافی هەموو پێكهاتەكان پارێزراوبێت, هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و تەواوكردنی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تاوێكرا و هەردوولا دید و بۆچوونی خۆیان لەم بارەیەوە خستەڕوو.

2653181332019_2934171332019_44.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە