کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەرگرتنی پارەی رسومات لە گەشتیارانی ئێرانی لابرا

.

09:11 PM - 13/03/2019

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان‌و بۆ ماوەیەكی كاتی، رسومات لەسەر هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لادەبرێت.
یاسین رەحیم جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبوونەوە‌و ڕەوشی كەرتی گەشتوگوزاریان هەڵسەنگاند، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی كرد كە رسومات لەسەر هاتنی گەشتیارانی ئێرانی لابەرێت.
راشیگەیاند: دوای ئەوە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا لەڕۆژی 15ی ئادارەوە تا 25ی ئادار واتە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، لەكاتی هاتنی هاوڵاتیانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی كوردستان، لە دەروازەكان پارەیان لێ وەرنەگیرێت‌و بەبێ ڕسومات بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.
وتیشی: لابردنی ئەو رسوماتە كاریگەریەكی زۆری دەبێت لەسەر بازاڕو بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاریی، چونكە بەهۆی لابردنی رسومات‌و وەرنەگرتنی پارەوە، چاوەڕوان دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی ئێران ڕووبكەنە هەرێمی كوردستان. ئەوە لەكاتێكدایە لەماوەی ڕابردوودا هەر گەشتیارێك لە ئێرانەوە بهاتایە بۆ هەرێمی كوردستان ٢٥ هەزار دیناری لێوەردەگیرا، كە ئەوەش بەلای گەشتیارانەوە بڕە پارەیەكی زۆر بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە